ترەمپ: ئیسرائیل پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی لەدەست دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت، بەردەوامی جەنگی غەزە زیان بە وێنەی ئیسرائیل دەگەینێت، لەوانەیە ئیسرائیل لەو جەنگە سەربكەوێت، بەڵام پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی لە دەست بدات.

ئەمڕۆ سێشەممە (دووی ئەیلوول/ 2025) ماڵپەڕی (نەهار) بڵاوی كردەوە، دۆناڵ ترەمپ ئاماژە بەوە دەكات، ئیسرائیل  بەهۆی جەنگی غەزە هەژموونی لە دەست دەدات، بەتایبەتیش لە كۆنگرێسی ئەمەریكا، گرووپی لۆبی ئیسرائیلیش زیانی گەورەیان بەركەوتووە.

ترمپ لە قسەكانی باسی ئەو گۆڕانكارییانەی سیاسەتی ئەمەریكاش دەكات بەرانبەر پێگەی ئیسرائیل، دەشڵێت، هەژموونی لۆبی ئیسرائیلی وەك رابردوو نییە، پاڵپشتی جەماوەری بەتایبەت لەنێوان كۆمارییە گەنجەكان بە روونی پاشەكشەی كردووە.

سەرۆكی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە بیست ساڵ پێش ئێستا  لە كۆنگرێس لۆبی ئیسرائیل بەهێزترین لۆبی بوو، لە هەر وڵات و دامەزراوە و كۆمپانیایەك بەهێزتر بوو، بەڵام ئەمرۆ لەو ئاستەدا نییە، من ءئەوەش بە كارێكی سەرسوڕهێنەر دەبینیم.
سەرۆكی ئەمەریكا ئەو پاشەكشەیە بۆ دەركەوتنی دەنگی سیاسەتی پێشكەوتووخواز لە كۆنگرێس دەگەڕێنێتەوە، نموونەش بە ئەلیكساندریا ئۆكاسء ــ و كۆرتیز و كۆمەڵەی " AOC" دەهێنێتەوە، دەشڵێت، ئەوانە یارییەكەیان گۆڕییوە، ئەگەر هەیە لە كارتەكانی سیاسەتی ئەمەریكا بە ئاشكرا رەخنە لە ئیسرائیل بگرن، كە ئەوەش لە رابردوو كارێكی ئەستەم بوو بكرێت.
ئەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ لەدوای راپرسیەكی ناوەندی "بیو" بۆ لێكۆڵینەوە بوو لە مانگی رابردوو، كە دەریخست لە (53%)ی ئەمەریكییەكان دیدێكی نەرێنیان بەرانبەر ئیسرائیل هەیە، ئەو رێژەیە (2022) لە (42%) بوو، ئەو راپرسییە ئەوەشی دەرخستووە، كە نیوەی كۆمارییەكان لەخوار تەمەنی (50) ساڵی هەڵوێستیان ئەرێنی نییە بەرانبەر ئیسرائیل، كە سێ ساڵ پێش ئێستا ئەو رێژەیە لە (35%) بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین