وەزیری دادی تورکیا: لێبوردنی گشتیی بۆ هیچ كەس و لایەنێك دەرناكرێت تورکیە

نوچە نێت

لەکاتێکدا پرۆسەی چارەسەری ئاشتی بەردەوامە یەڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک هیچ بڕیارێك لە ئارادا نییە لەبارەی ڕاگەیاندنی لێبوردنی گشتیی."

ئەمڕۆ سێشەممە (دووی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، وەزیری دادی تورکیا ڕەتیدەکاتەوە لە چوارچێوەی هەموارکردنەوەی یاسای تورکیا هیچ بڕیارێک بدرێت بۆ دەرکردنی لێبوردنی گشتیی و دەڵێت، "بەهیچ شێوەیەک هیچ چاکسازییەک لە یاساكاندا لە ئارادا نییە بۆ بڕیاردان لە بارەی لێبوردنی گشتیی."

کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ چارەسەری پرسی کورد و چەکدانانی پەکەکە کۆبوونەوەکانی بەردەوامە لەکاتێکدا دەم پارتی داوای هەموارکردنەوەی یاسایەک دەکەن سەبارەت بە یاسای زیندانیانی ئەندامانیان. بەڵام وەزیری دادی تورکیا لەوبارەیەوە دەڵێت، "لە ساڵی (2025) ئەم یاسایە هەموارکراوەتەوە دۆسیەکە یەکلایکراوەتەوە سەبارەت بە ئەندامانی پەکەکە. هەروەها بەگوێرەی تاوانەکان وەک دەستدرێژیکردن و بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر ناتوانن بەمەرج ئەو زیندانیانە ئازاد بکرێن." 

هەرچەندە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی دەسەڵاتدارانی تورکیا رایانگەیاند لە بەردەوامی پرۆسەکە دەتوانن دەرفەتێک برەخسێنن و زەمییەسازی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە ئەنجام بدەن، بەڵام تاوەکو ئیستا هیچ هەنگاوێکی کردەییان نەناوە.

هاوکات، تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە راگەیاند و گوتی، "پێویستە مافی هیوا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە برەخسێندرێت، ئەمە چاکە نییە، مافێکە بۆ ناساندنی هیوای ئاشتی. مافی هیوا مافێکە بە چارەسەری ئاشتی بەخشراوە و یەکێکە لە مەرجەکانی پرۆسەکە."

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین