گفتوگۆكانی نێوان حکومەتی سووریا و کورد دەستیپێکرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی سووریا لەبارەی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق ئاماژە بەوەدەكات، باسیان لە "پاراستنی سروشتی ئاشتیخوازانەی گفتوگۆکانی حکومەتی سووریا و کورد، هاوکات هەردوولا جەختیان لە گرنگی خۆلادان لە هەر کردەوەیەک کردەوە کە ببێتە هۆی پێکدادانی سەربازی.

ڕۆژی سێشەممە (2025-9-2) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆشەر کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر پاراستنی یەكڕیزی و ئاشتیخوازانەی وتووێژەکانی نێوان هەردوولا کردۆتەوە. 

هاوکات دووپاتیان کردەوە، دوور دەکەونەوە لەهەر کردەوە و هەنگاوێک، کە ببێتە هۆی پێکدادانی سەربازی و پێشێلکارییەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا دەکەن و ئیدانەی هەر هەنگاوێکیان کرد کە توانای دیالۆگ لاواز دەکات. 

وەک ئاشکرایە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەندرێن بۆ ئامادەکاری بۆ پێنجەمین گەڕی دانووستاندنەکان، کە چاوەڕوان دەکرێت لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجام بدرێت. 

لە مانگی ئاداری (2025)وە پرۆسەی دانووستاندنەکان نێوان حکومەتی سووریا و کورد دەستیپێکردووە، ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دامەزراوەکانی حکومەتی سووریا و هەماهەنگی هەوڵەکان لە دژی هەر نائارامییەکی ناوخۆیی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان بوون. لەگەڵ ئەوەشدا، ناکۆکی گەورە هەیە دەربارەی دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە سروشتییە گرنگەکان بۆ نموونە نەوت.

ئیدارەی خۆسەر، سووریا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین