دیپلۆماتكارێكى سویسڕا لە ئێران بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بورجێک گیانی لە دەست دا ئێران

نوچه‌نێت

میدیاکانی ئێران باس لەوە دەکەن کارمەندێکی باڵیۆزخانەی سویسڕا لە تاران بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بورجێک لە باکووری شاری تاران، گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ سێشەممە چواری ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" بڵاوی کردەوە، موجتەبا خالدی، گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران، وێرای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کەوتنەخوارەوە و مردنی ئافرەتێکی ٥١ ساڵ تەمەن لە بورجی کامرانیە گوتی، ئەو خاتوونە سکرتێری یەکەمی باڵوێزخانەی سویسڕا لە تاران بووە.

بە گوتەی خالدی، ماوەیەکی زۆرە ئەو خاتوونە گیانی لە دەست داوە.

گوتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران هەروەها گوتی،  "تەرمی ئەو خاتوونە ڕادەستی پزیشکی داد کراوە و هۆکاری مردنەکەی لە لایەن ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانەوە دەبێ رابگه‌ینرێت، بەڵام تا ئێستا بەڵگەکان دەرخەری ئەوەن کە مردنی بە هۆی کەوتنەخوارەوە بووە.

خالدی لە وەڵامی پرسیارێکدا گوتی، "ئاگاداری هیچ جۆرە دەرگیرییەک یان ئەوەی کەسێک بە زۆرەملێ چووبێتە ناو ماڵی ئەو خاتوونە نییە".

بە گوتەی موجتەبا خالدی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کرێکاری ئەو خاتوونە دەچێتە ناو بیناکەوە و دوای ئەوەی ئاگادار دەبێت کە لەوێ نەماوە، پەیوەندەی بە پۆلیسەوە دەگرێت و پۆلیسیش ڕێکخراوی فریاکەوتن ئاگادار دەکاتەوە.

خالدی ڕایگەیاند: تەرمی ئەو خاتوونە لە ناو باخچەیەکدا دۆزراوەتەوە و لە قاتی ١٧ی بیناکەوە کەوتووەتە خوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" لەو بارەوە ڕایگەیاند: تائێستا نە سویسڕا نە هیچ وڵاتێکی تر هیچ جۆرە کاردانەوەیەکیان سەبارەت بەو هەواڵە نەبووە.

میدیاکانی ئێران، هەواڵی زیاتریان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین