ئۆجەلان بۆ شاندی حکومەتی تورکیا: کوردانی ڕۆژئاوا و سووریا بۆ من هێڵی سوورن
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (سێی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت پێی راگەیاندووە، "تاوەکو ئێستا سەبارەت بە پرسی سووریا هیچ هەڵسەنگاندنێکی لەگەڵ ئێمە نەکردووە و لەوبارەیەوە لەگەڵ شاندی حکوومەت قسەی کردووە. هەروەها سەبارەت بە دوایین پێسهاتەکانی سووریا دەڵێت سووریا و ڕۆژئاوا بۆ من هێلی سوورن و پرسێکی تایبەتە."
بوڵدان ئاماژەی بەوەکردووە کە ئۆجەلان ئامادەیە و راشیگەیاندووە، ئەگەر دەرفەتم بۆ برەخسێت و گوێم بۆ بگرتبان ئەو کات دەمتوانی ببمە رێنیشاندەر بۆ ئەوەی چیبکەن. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە. ئەگەر هاتوو پێشکەوتن لە پرۆسەی دارەسەری ئاشتی ڕووبدات دەتوانین لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژئاوا بگەین بە چارەسەرێک."
سەبارەت بە گرژییەکنی نێوان کوردانی سووریا و حکومەتی تورکیا بوڵدان پێیوایە، "تورکیا سەبارەت بە ڕۆئاوا و هەوڵی نەهێشتنی کورد، گۆشەگیرکردنی کورد و هیچ سوودێک بەدەست ناهێنێت تەنیا دەبێت رێکبکەوێت لەگەڵیان. هەر چەندە تورکیا هەنگاو دەنێت بۆ بە دیموکراسی بوون، بەڵام ئەنجامدانی هەر ئۆپراسیۆنێک لە ڕۆژئاوا دەبێتە روخانێکی گەورە بۆ کوردەکان. نە کوردەکان نە بەرێز ئۆجەلانیش ئەمە قبووڵ دەکات.ئەگەر هاتوو تورکیا بابەتەکە بەرێگەی دیموکراسی و یاساییەوە چارەسەر بکات خۆیان براوە دەبن."
ئەو ئەندامەی شاندی ئیمرالی پێشنیاری چوونی شاندی کۆمسیۆنی پاڵپشتی و برایەتی و دیموکراسی بۆ ئیمراڵی بە گرینگ دەزانێت و گوتی، "پێویستە کارەکانی کۆمسیۆن تەواوبکرێت و لە هەموو پارتەکان ئەندامێک دیاری بکرێت کە ژمارەی شاندەکە لە (6-5) ئەندام پێکهاتبێ لەگەڵ ئۆجەڵان کۆببەوە، ئەوکات پرۆسەکە خێراتر دەبێت."
بوڵدان ئاماژەی بەوەشکرد کە رێگری دەکرێت لەوەی قسە بەکوردی بکرێت و گوتیشی، "لە پرۆسەکە هەوڵەکانی سەرۆکی پەرلەمان زۆر گرینگە بەڵام کە نەیهێشت دایکێک بەزمانی کوردی لەکۆمسیۆن قسە بکات ئەمە هەڵەیەکی گەورە بوو. دەتوانرا رێگە بەدایکان بدرێت لە کۆمسیۆن قسە بە کوردی بکەن و لەڕێگەی وەرگێرێکەوە قسەکانیان وەرگێردرابا بۆ کوردی تەنانەت مێراڵ دەنیشمان پێشنیاری ئەوەی کرد بەڵام رێگەیان بەمەش نەدا. دڵنیاین گەل مافی ئەوەی هەبوو بەرانبەر بەم هەڵوێستەی سەرۆکی پەلەمان کاردانە پیشان بدەن."
لە چاوپێکەوتنەکەیدا بوڵدان جەختی لەوەش کردەوە، "ئەو بەرنامانەی لە چارچێوەی کارەکانی کۆمسیۆن ئامادەکراوە زۆرگرینگە بەخێرای ئەنجام بدرێت. پرۆسەکە هەموو کات مەترسی هەوڵدان بۆ لەباربردنی هەیە ناکرێت بۆ گەران بەدوای چارەسەرەکان کات بەفیرۆ بدەین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment