ۆرکشۆپی (ژن، ئاشتی ئاسایش) بەڕێوەچوو هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ۆرکشۆپی (ژن، ئاشتی ئاسایش) لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان، لە بوارە ئەمنی و سەربازییەکاندا بەڕێوەچوو.

ڕۆژی (یەکی/ئەیلول/2025) ئەمینداریەتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر داوای کۆڵۆنێڵ لیندا کاپێلا، ڕاوێژکاری سەربازی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لە گەڵ (یەکەی یەکسانی) لە وەزارەتی پێشمەرگە ۆرکشۆپێک بەڕیوەچوو.

ۆرکشۆپەکە لە ژێر ناوی (ژن، ئاشتی و ئاسایش) تایبەت بە بڕیاری(1325) کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایش نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری لەسەردراوە، بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ژن لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا.

لەم ۆرکشۆپەدا، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ژن لە دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکان، هەروەها نوێنەرانی سەرجەم یەکەکان و فیرقەکانی سەربە وەزارەت بەشداریان تێدا کرد،  بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان دەربارەی جۆرە جیاوازەکانی تووندوتیژی کە لە دژیان ڕوودەدات و بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری ڕەگەزی لە شوێنی کار و دڵنیاکردنەوە لە یەکسانی لە ئەرک و مافەکاندا، هەروەها جەختکردنەوە لە گرنگی بەشداریکردنی ژنان لە پڕۆسەی بڕیاردان و پارێزگاریکردن لە مافی ژنان بۆ بەشداریکردن لە بوارە سەربازی و ئەمنییەکاندا ئەنجامدرا.

ئەم ۆرکشۆپە، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پێشخستنی یەکسانی ڕەگەزی لە دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دادەنرێت و ڕۆڵی بەرچاو و کارایی ژنان لە بوارەکانی ئاشتی و ئاسایشدا پێناسە دەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین