بەلجیكا هەڵوێستی فەرمی بەرامبەر بە دەوڵەتی فەڵەستین ئاشكرا  دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەلجیکا هاوشانی چەندین وڵاتی دیكە ڕایگەیاند، "پلانی هەیە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دابنێت".

ڕۆژی چوارشەممە (2025/9/3) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، بەلجیکا پلانی خۆی سەبارەت بە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین ئاشکرا کرد و سەرۆکی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو پێشوازی لە پلانەکە دەکات".

جاسم محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو پێشوازی لە دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن بەلجیکاوە کرد و ڕایگەیاند، "ئەم ڕاگەیاندنە ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی پشتیوانی ناوچەیی و جیهانی بۆ چارەسەری کێشەی دوو دەوڵەت".

سەرۆکی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو دووپاتی دەکاتەوە، پلانەکە نوێنەرایەتی ئەو پرەنسیپ و بەهایانە دەکات کە لە دەستوور و بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا داکۆکی لە دۆزی فەڵەستین دەکەن و گوتی، "داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکەین دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێن و پێویستە هەوڵی هەماهەنگی هەبێت بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و گشتگیر".

وەک کاردانەوەیەک بۆ بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەت و دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبی و بڕیارە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، ڕۆژی سێشەممە (2025/9/2) بەلجیکا پلانی خۆی بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و پێشتریش چەندین وڵات بۆ نموونە، فەڕەنسا بڕیاری هاوشێوەیان داوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین