ترەمپ و زیلینسکی تاوتوێ جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بڕیارە ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ زیلیسندکی ئەنجام بدات بە مەبەستی گفتوگۆ کردن دەربارەی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، هۆشداریشی بە پوتین داوە سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئاشتی دا.

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/9/4) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەوروپا بە سەرپەرشتی ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پاریس کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی گەرەنتی ئاسایشی زیاتر بۆ ئۆکراینا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینش بەشداربوو.

چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە زیلینسکی بە تەلەفۆن لەگەڵ ترەمپ قسە بکات، چونکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خۆی ئامانجییەتی کۆتایی بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنێت و بۆ ئەم مەبەستەش مانگی ڕابردوو میوانداری ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیای کرد لە ئەلاسکا.

ئەگەرچی زیلینسکی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دانووستاندن، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنی ئاگربەست لەبەرچاو ناگیرێت و نازاندرێت پوتین ڕازی دەبێت بە دانووستاندن یاخود نا، بەڵام دوێنێ چوارشەممە سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، "بەبێ رێککەوتن ئامانجەکانی ڕووسیا بە ڕێگای سەربازی بەدی دەهێندرێت. دەبێت کردار ئەنجام بدەین".

پوتین دەشڵێت، هەموو ئامانجەکان لە ڕێگەی سەربازییەوە بەدی بهێنێت ئەگەر کیێڤ ڕازی نەبێت بە مەرجەکانمان. ترەمپیش هۆشدارییەکی نوێ بە پوتین دەدات و دەڵێت، "ئێوە شایەدی ڕووداوەکان دەبن"، ڕووسیاش دووپاتی دەکاتەوە، "ئەگەری بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی لە ئۆکراینا قبوڵ ناکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین