فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاسمانی یۆنان پێشێل دەكەن تورکیە

نوچە نێت

میدیاکانی یۆنان رایانگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگی (P-72)ـی تورکیا بێ ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی وڵاتەکەمان هێڵی فڕینی ڕۆس و میسدا لە ئەسینایان پێشێل کردووە. لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، چەندین ساڵە بۆ بەدواداچوون لە کۆچی نایاسایی و دامەزراندنی وێنەی دەریایی ئەم گەشتانە لەلایەن فڕۆکەکانمانەوە ئەنجام دەدرێت."

ئەمڕۆ پێنج شەممە (چواری ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەبارەت بە پێشێلیکردنی سنوورە دەریاییەکانی یۆنان لەلایەن دوو فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەیان رایگەیاند، "چەندین ساڵە لە چوارچێوەی رێککەوتنی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە لە کۆچی نایاسایی و دامەزراندنی وێنەی دەریایی فڕۆکەکانمان ئەو گەشتانە ئەنجام دەدەن."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەشڵێت، "بەر لە گەشتەکە هاوپەیمانانی ناتۆ و بەرپرسانی دەریایی یۆنان ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام لەلایەن فڕۆکەی جەنگی (ئێف 16)ـی یۆنان ڕووبەڕووی هەڕەشەبوونەوەتەوە بێ ئەوەی فڕۆکەکانمان کاردانەوەیان هەبێت."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەدوای ئەو ڕووداوە نەخوازراوە لە ڕاپۆرتێکدا نیگەرانییەکانی خۆمان گەیاندە دەسەڵاتدارانی ناتۆ. پێمانوایە ڕووداوەکانی هاوشێوەی ئەمە بەم دوواییانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەسینا جێگەی نیگەرانییە و هەوڵێکە بۆ تێکدانی پەیوەنیەکانمان و دژی ئەو کارنامەیە کە لەگەڵ تورکیا واژۆیان کردووە و ئێمە بەردەوام دەبین لە پاراستی ئاشتەوایی لەگەڵ یۆنان."

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دەسەڵاتدارانی یۆنان نیگەرانن لە پێشێلکردنی سنوورە ئاوییەکانیان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا. میدیای ئەسینا رایگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگی (P-72)ـی تورکیا بێ ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی وڵاتەکەمان هێڵی فڕینی ڕۆس و میسدا لە ئەسینایان پێشێل کردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین