دوای (14) ساڵ سووریا نەوتی هەناردەی دەرەوە کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای ماوەی نزیکەی (14) ساڵ سووریا بۆ یەکەم جار نەوتی هەناردەی دەرەوە کرد، ئەم هەنگاوەش دەبێتە وەرچەرخانێکی ئابووری بۆ ئەم وڵاتە.

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/9/4) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سووریا (600) هەزار بەرمیل نەوتی خاوی قورسی لە تەرتوسەوە هەناردە کردووە، وەک یەکەمین هەناردەکردنی ڕەسمی لە ماوەی (14) ساڵدا. هەناردەکردنی نەوتی سووریا بە گوێرەی گرێبەستێک بوو لەگەڵ کۆمپانیایەکی بازرگانی نەوت، ئەم هەنگاوە دەبێتە گەڕانەوەی دیمەشق بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهان دوای لابردنی سزاکانی ئەمەریکا و ئەوروپا لە سەرەتای (2025)دا.

ئەم ڕووداوە گرنگە دوای ئەوە دێت کە کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هاتووە و حکومەتی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع پێکهێندراوە و پابەند بووە بە بوژاندنەوەی بەرهەمهێنان و دووبارە دامەزراندنەوەی بازرگانی دەرەکی کە بەهۆی چەندین ساڵی بەردەوامی جەنگەوە وێران بووە.

لە (2010)دا سووریا ڕۆژانە نزیکەی (380) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، بەڵام دواتر بەهۆی شەڕ و سزاکانی ڕۆژئاوا نەتواندرا هەناردەکردنی فەرمی نەوت بەردەوام بێت. لە ئەنجامدا، دیمەشق ناچار بوو پشت بە ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەی نهێنی و قاچاخچێتی ببەستێت بۆ دابینکردنی داهات.

ئەم هەنگاوەی سووریا دوای ڕێککەوتنێک دێت کە لە مانگی شوباتی (2025) دا ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە دەسەڵاتدارانی کورد دەستیان کرد بە دابینکردنی نەوتی خاو بۆ دیمەشق. ئیدارەی نوێی حکومەتی سووریاش بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی هەنگاوی ناوە. لە مانگی تەمووزدا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی بە بڕی (800) واژۆ کرد بۆ پەرەپێدان و بەڕێوەبردن و بەڕێوەبردنی نەوت و هەناردەکردنی نەوت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین