عێراق لە ڕۆژێكدا زیاتر لە (3) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكات ئابووری جیهان

نوچە نێت

هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ وڵاتانی دەرەوە زیادیکردووە، سەبارەت بەم پرسە ئ شارەزایەكی ئابووریی دەڵێت، "لە ئێستادا عێراق هەموو ژێرخانەکەی لەم بوارەدا هەناردەی دەرەوە دەکات".

ڕۆژی شەممە (2025/9/6) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، نەبیل مەرسوومی، شارەزایەكی ئابووریی ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو عێراق نزیکەی (3.458) ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە کردووە، ئەم ڕێژەیە نزیک بووەتەوە لە (3.5) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، زۆربەی بارەکان لە ڕێگەی دەروازەکانی باشووری عێراقەوە ئەنجامدراون. وەک پسپۆڕە ئابوورییەکە ئاماژەی پێدەکات، ئەم ژمارەیە ئاماژەیە بۆ بەکارهێنان و هەناردەکردنی تەواوی ژێرخانی عێراق لە ڕۆژگاری ئێستادا.

چەندین جار کۆمپانیای گەورەی نەوت ئۆپیک دووپاتی کردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتووی ئەمساڵ عێراق پشکی بەرهەمهێنانی زیاتر بەدەست بهێنێت، ئەمەش پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە دوو هەنگاوەوە، یەکەمیان، چارەسەرکردنی کێشەی نەوت کە بوونی هەیە لە نێوان بەغدا و هەولێر. دووەمیش گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تورکیا بۆ کردنەوەی بۆری جەیهان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەم ڕێگەیەوە. 

دوو ساڵ زیاترە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە وەستانەوە، بە بڕوای پسپۆڕە ئابوورییەکەی عێراق، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، ئەگەری هەیە هەناردەکردنی عێراق بە بڕی (500) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات، ئەم هەنگاوەش دەتواندرێت ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ کەمکردنەوەی فشارە داراییەکان و زیادکردنی داهات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین