حكوومەتی لوبنان داوای چەكدانان لە گرووپ و ملیشیاكان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، هەنگاوی حکوومەت بۆ داماڵینی چەک لە دەستی گرووپ و ملیشیاكاندا دەرفەتێکە بۆ گەڕانەوەی لوبنان بۆ بەکارهێنانی هزر و عەقڵ.

ڕۆژی شەممە (2025/9/6) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، مەحموود قوماتی، بەرپرسی باڵای حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، دوێنێ هەینی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی لوبنان سەبارەت بە پلانی سوپا بۆ داماڵینی چەك لەدەستی میلیشیاکان، دەرفەتێکە بۆ گەڕانەوەی لوبنانییەکان تاوەكو سوود  لە هزر و عەقڵ وەربگرن، بەهەمان شێوە ڕێگریشە لە بەلاڕێدا بردنی وڵات بەرەو داهاتوویەکی نادیار. 

هاوکات حکومەتی لوبنان داوای لە ئیسرائیل كردووە، کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت، چونکە بەردەوامبوونی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی لوبناندا، پلانەکەی سوپای لوبنان تێک دەدات.

بەرپرسە باڵاکەی حیزبوڵڵا دەشڵێت، پێشوازییەکەی حیزبوڵڵا لەسەر بنەمای ڕاگەیێندراوی ڕۆژی هەینی کابینەی لوبنانە، کە جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای ئەمەریکا بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی بەستووەتەوە بە پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەست. هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل هێرشەکانی ڕانەگرێت و هێزەکانی لە باشووری لوبنان نەباتە دەرەوە، جێبەجێکردنی ئەم پلانە لە لایەن لوبنانەوە بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە.

دوێنێ هەینی (2025/9/5) حکومەتی لوبنان پێشوازی لە پلانی سوپای وڵاتەكەی کرد و ڕایگەیاند، "سوپا جێبەجێکردنی پلانەکە دەست پێ دەکات بەبێ ئەوەی کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە دیاری بکات". 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین