تێچووی خوێندن لە ئەوروپا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە بابەتی گشتی

نوچە نێت

بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی میدیاكان، تێچووی خوێندن لە هەندێ لە وڵاتانی ئەوروپا ساڵ لە دوای ساڵ لە بەرزبوونەوەدایە، دایكان و باوكان ناچارن ساڵانە بۆ منداڵەكانیان پارەیەكی زۆر بە پەرتووك و پێداویستییەكانی خوێندن خەرج بكەن.

لە وڵاتی ئیتاڵیا و ئیسپانیا نیوەی تێچووی خوێندن بۆ كڕین و كۆپی كردنی پرۆگرامەكەكانی خوێندنە، ئەمەیش وا دەكات دایكان و باوكان پارەیەكی زۆرتر بدەن. ئەڵمانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە تیایدا كرێی خوێندن زۆر گرانە، تێچووی ساڵانەی  خوێندنی یەك منداڵ (3) هەزار و (600)  یۆرۆیە، لە بەریتانیا تێچووی ساڵانەی  خوێندن (2) هەزار و (600) یۆرۆیە.

لە بەرامبەردا هەندێ وڵات كرێی خوێندن هەرزانترە، لە فەڕەنسا خێزانەكان ساڵانە نزیکەی (211) یۆرۆ وەك كرێی خوێندن بە حكوومەت دەدەن، چونكە پەرتووكی خوێندن بێ بەرامبەر بە خوێندكاران دەردێت، ئەمە لە كاتێكدا، حكومەتی فەڕەنسا مانگانە (450) یۆرۆ وەك مووچە بە خێزانەكان دەدات.

هەروەها دەشڵێت، هۆكاری بەرزبوونەوەی تێچووی خوێندن لەو وڵاتانە، دەگەڕێتەوە بۆ گەشتی ساڵانەی قوتابخانە، كڕینی پرۆگرامی خوێندن، نانخواردن لە قوتابخانە، جلوبەرگی خوێندن (یەكپۆشی)یە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین