مەهەپە پێشنیاری ناردنی شاندێک بۆ ئیمراڵی دەکات تورکیە

نوچە نێت

فەتی یڵدز جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر پێشنیار دەکەم شاندێک لە کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ئیمراڵی بکات و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە کۆببنەوە."

ئەمڕۆ شەممە (شەشی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، بڕیارە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی بۆ هەشتەم جار لە (11 و12)ـی ئەیلوول بە سەرۆکایەتیی نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچێت.

دەم پارتی لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوو پێشنیاری ناردنی شاندێک کە پێکهاتبێت لە هەریەک لە ئەندامانی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا سەردانی ئیمراڵی بکەن، بەڵام ئەو پێشنیارە لەلایەن گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن (جەهەپە) ڕەتکرایەوە. 

فەتی یڵدز جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە لە لێدوانێکیدا دووپاتی دەكاتەوە، "پێویستە شاندێک لە (3 تا 4) کەس پێکبهێنرێت لە کۆمسیۆنی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی بۆ ئەوەی سەردانی ئیمراڵی بکەن و پێشنیارەکانی ئۆجەلان وەربگرن. هەرچەندە لایەنەکان نارازین بەمە بەڵام پێموایە هیچ لاوازییەک لەمەدانییە."

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەو پێشنیارەی جێگری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو لە کۆمسیۆنی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکرێت. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین