پێنج پەرلەمانتار سەردانی ئۆجەلان دەکەن تورکیە

نوچە نێت

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، لەگەڵ پێشنیارەکانی دەم پارتی بۆ ناردنی شاندێک بۆ ئیمراڵی، پێنج ئەندامی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی سەردانی ئیمراڵی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە (حەوتی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (سۆزجو) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا بڕیارە لەو هەفتەیە شاندێکی پێنج کەسی لە ئەندامانی کۆمسیۆن لەلایەن نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرێت و بچنە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆببنەوە.

ئەو سەردانەی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن لەکاتێکدایە، دوێنێ جێگری سەرۆکی مەهەپە گڵۆپی سەوزی بۆ سەردانی ئەندام پەرلەمانانی تورکیا بۆ ئیمراڵی هەڵکرد و رایگەیاند، "پێویستە شاندێک لە (3تا4) کەس پێکبهێنرێت لە کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی بۆ ئەوەی سەردانی ئیمراڵی بکەن و پێشنیارەکانی ئۆجەلان وەربگرن. هەرچەندە لایەنەکان نارازین بەمە بەڵام پێموایە هیچ لاوازییەک لەمەدانییە." 

جێگەی ئاماژە پێدانە، بۆ بەردەوامی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان کۆمسیۆنێک دامەزراوە کە پێکهاتووە لە (51) ئەندامی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بۆ گەیشتن بە چارەسەری پرسی کورد و چەکدانانی پەکەکە، ئەکپارتی بە (22) ئەندام بەشدارە، جەهەپە (11) ئەندام، دەم پارتی (5) ئەندام، مەهەپە (4) ئەندام، پارتی رەفای نوێش بە (3) ئەندام بەشدارن. ئەو سەردانەی ئەندام پەرلەمانانی تورکیا لەدوای دەستپێکردنی پرۆسەکە یەکەم سەردانیایە بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان دەبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین