وەزیری ناوخۆی تورکیا: لە ساڵی رابردووەوە گەڕانەوەی سوورییەکان بۆ وڵاتەكەیان خێراتر بووە تورکیە

نوچە نێت

عەلی یارلیکایە وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لەدوای ئاسایبوونەوەی دۆخی سووریا و نەمانی رژێمی  بەشار ئەسەد، لە (8)ـی کانوونی دووەمی (2024)، نزیکەی (474) هەزار هاووڵاتی سووری بەشێوەی ئارەزوومەندانە گەراونەتەوە وڵاتەکەیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە گەرانەوەی سوورییەکان دەڵێت، لەدوای پێشهاتەکانی سووریا پرۆسەی گەرانەوەی هاووڵاتیانی سووری ئارەزوومەندانە خێراتر بووە.

یارلیکایا راشیگەیاند، "تورکیا هاوشێوەی ڕۆژانی رابردوو پشتیوانی برا سوورییەکانمانین بۆ گەرانەوەیان بە شێوەی ئارەزوومەندانە، لە (8)ـی کانوونی دووەمی (2024)، نزیکەی (474) هەزار و هەژدە هاووڵاتیای سووری گەراونەتەوە وڵاتەکەیان. هەروەها لە ساڵی (2016)ەوە تاوەکو ئەمڕۆ ژمارەی گەرانەوەی سووریەکان بۆ وڵاتەکەیان گەیشتۆتە یەک ملیۆن و (213) هەزار و (620) کەس."

وەزیری ناوخۆی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە، "بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ ئاسانکاری و گەرانەوەی برا سووریەکانیان بە ئارەزوومەندانە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بەرێوەبردنی کۆچبەران لە تورکیا."

گەرانەوەی بەلێشاوی سووریەکان لەدوای ئەوەدێت،  لە (25)ـی تشرینی دووەمی (2024)، هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع دەستیان بە هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانە کرد کە لەژێر دەسەڵاتی سوپای سووریا بوو. توانیان کۆتایی بە رژێمی ئەسەد بهێنن، لەدوای ئەمەش ژمارەیەکی بەرچاو لە پەنابەری سووری لە تورکیا گەرانەوە وڵاتەکەیان. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین