ئەمشەو دیاردەی مانگ گیران ڕوودەدات بابەتی گشتی

نوچە نێت

ئەمشەو مانگ گیرانی تەواوەتی ڕوودەدات، لە سەرانسەری ئاسیا، بەشێک لە ئەوروپا و ئەفریقا دەبیندرێت، بەشێک لە هاووڵاتیان دەڵێن، بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بینینی ئەم دیمەنە دەکەن".

ڕۆژی یەکشەممە (2025/9/7) ماڵپەڕی (science alert) بڵاویکردەوە، ئەمشەو دیاردەی مانگ گیران ڕوودەدات، دانیشتوانی ئاسیا و بەشێک لە ئەوروپا و ئەفریقا دەرفەتیان دەبێت دیمەنەکە ببینن، بەهۆی بوونی سێبەری زەوی لەسەر مانگ، مانگ ڕەنگێکی سووری تۆخ وەربگرێت.

ڕایان میلیگان، ئەستێرەناس لە زانکۆی کوینز بێلفاست کە دەکەوێتە ئیرلەندای باکوور باسی دیاردەکە دەکات و دەڵێت، مانگ لەکاتی مانگ گیران سوور دەردەکەوێت چونکە تاکە تیشکی خۆر کە دەگاتە مانگ ڕەنگدەداتەوە و لە بەرگە هەوای زەویدا بڵاو دەبێتەوە و ڕەنگێکی سوور وەردەگرێت. ئەم ئەستێرە ناسە بۆ ماوەی زیاتر لە (10) ساڵ، لە سەرانسەری جیهاندا گەشتی کردووە بۆ بینینی دیاردەی جیاوازی مانگ گیران و خۆر گیران. شارەزایان دووپاتی دەکەنەوە، بینینی مانگ گیران پێویستە کەلوپەل و پێداویستی تایبەت بەکاربهێندرێت و ڕاستەوخۆ سەیری دیاردەکە نەکرێت.

دوایین ڕووداوی مانگ گیران لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا ڕوویدا، پێشبینیش دەکرێت ساڵی داهاتوو خۆرگیران ڕووبدات کە تەنها لە ئیسپانیا و ئایسلەندا دەبیندرێت و وڵاتانی تریش بەشێکی مانگ گیران بەخۆوە دەبینن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین