وەزارەتی دارایی ڕەخنە لە كارەكانی بانکی بازرگانی عێراق لە هەرێمی كوردستان دەگرێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (حەوتی ئەیلوول/2025) وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی لە بارەی لەبارەی ئەو زەحمەتییانەی هاتبووە بەردەم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بەهۆی دواکەوتنی کارەکانی بانکی بازرگانی عێراقی (تی بی ئای)" لە ڕاگەیێندراوێكدا خستەڕوو.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكەدا، پێویستە بانکی تی بی ئای، "وەک تاکە بانکی حکومی پڕۆژەکە، ڕێز لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت، ئەمەش دابینکردنی ستافی پێویست و تیمی پێویستی پڕکردنەوەی ئامێرەکانی پارە دەگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان بە گشتی، و شاری سلێمانی بەتایبەتی."
وەزارەتی دارایی و ئابووریی بۆ چارەسەكردنی ئەو كێشانە، لە لقەکانی بانکی تی بی ئای و ستافەکەی دەکات، کە "زیاتر لە کاتی ئاسایی دەوامەکانیان کاربکەن تا دڵنیا دەبنەوە لەوەی تەواوی هاوڵاتییان بەبێ کێشە دەستییان بە مووچەکانیان دەگات. هەروەها تی بی ئای دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر بکات لە ژێرخانەکەی تاکو ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەمشێوەیە."
هاوكات دووپاتی دەكاتەوە، وەزارەتی دارایی "بەردەوام دەبێت لە کارکردنی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و تەواوی بانکە بەشداربووەکان بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە بانکیەکان بەشێوەیەکی بەردەوام و سەردەمییانە لە پڕۆژەی هەژماری من پێشکەشی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات."
جێگەی ئاماژەپێدانە، بەپێی دوایین ئاماری حكوومەتی هەرێم، تاوەکو ئێستا، زیاتر لە (900) هەزار فەرمانبەری حکومی ناویان تۆمارکراون لە پڕۆژەی هەژماری من، هەروەها ر لە (465) هەزار مووچەخۆر مووچەكانیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment