ڕووسیا گەورەترین هێرشی دژ بە ئۆکراینا ئەنجامدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە هێرشێکی فراواندا ڕووسیا باڵەخانەی حکومەتی ئۆکراینای بە ئامانج گرت، لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بە باڵەخانەکە کەوتووە و دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.

ڕۆژی یەکشەممە (2025/9/7) ماڵپەڕی (indianexpress) بڵاویکردەوە، بۆ یەکەم جار لە ماوەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ڕووسیا هێرشیکردە سەر بینای حکومەت لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و ئاگر لە بیناکە کەوتەوە، سەرۆک وەزیرانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ""بەهۆی هێرشەکانەوە ئەمە یەکەم جارە بینای حکومەت زیانی پێدەگات". داوای لە وڵاتان کرد هەڵوێست وەربگرن و سزا بەسەر ژێرخانە گرنگەکانی ڕووسیا بسەپێنن وەک نەوت و گوتی، "پێویستە لەلایەن جیهانەوە بە کردار وەڵامی وێرانکارییەکان بدرێتەوە و فشارەکان بۆ سەر ڕووسیا زیاد بکات."

هاوکات ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت فشاری زیاتر بۆ سەر ڕووسیا بکات و هەموو هێرشەکان ڕابگرێت، پێویستە سیستەمی بەرگری و هاوکاری زیاتری ئۆکراینا بکرێت، هێرشەکان ئەوە دەسەلمێنن ڕووسیا ئامانجی ئاشتی نییە و بەردەوامە لە ململانێیە جیاوازەکانی، تەنیا قوربانی هێرشەکان هاووڵاتیانی سڤیلن".

دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، شەوی ڕابردوو بۆ یەکەم جار ڕووسیا بینای حکومەتی ئۆکراینای کردە ئامانج، لە کاتێکدا لە لایەکی ترەوە هەوڵەکانی وڵاتان و بە تایبەتی ئەمەریکا بەردەوامە بۆ کۆتایی هێنان بە جانگی نێوان ئەم دوو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین