بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە پڕۆژەی هەژماری من دوورخرایەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتی ئەیلوول/2025) وەزارەتی دارایی و ئابورویی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئەو مووچەخۆرانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) تۆمارکراون، لە ڕێگەی سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من پەیوەندییان پێوە دەکرێت و ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی گواستنەوەی هەژمارەکانییان بۆ یەکێک لە بانکەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکە."
وەزارەتی دارایی دووپاتی دەكاتەوە، كە "پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حەوت لە بانکە هاوبەش و ڕێگەپێدراوەکان کە تەواو پابەندن بە ڕێنمایی و پێوەرەکانی بانکی ناوەندی عێراقی و توانای مامەڵەکردنیان بە دۆلار هەیە، کە ئەمەش ڕێگە بە سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من دەدات لەوەی کارتە بانکییەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەکاربهێنن. "
جێگەی ئاماژەپێدانە، مانگی (2)ـی (2023) پڕۆژەی هەژماری من لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕاگەیێندرا، كە تیایدا مووچەخۆران مووچەكانیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment