حەماس ئامادەیە ئاگربەستێكی نوێ لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگەیێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای ئەوەی حەماس لە ڕێگەی لایەنێكی نێوەندگیرەوە پێشنیاری ئاگربەستی لە ئەمەریکاوە پێگەیشت، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پێویستە هەر ڕێککەوتنێک پابەندبوونی ئیسرائیلی لەگەڵدابێت بە مەرجەکانەوە، ڕێگری بکرێت لە هەر پێشێلکارییەک لە داهاتوودا".

ڕۆژی دووشەممە (2025/9/8) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوایین هۆشداری بە حەماس دا دەربارەی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، حەماس لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پشتیوانی خۆیان بۆ پێشنیاری ئاگربەستی نوێ دەردەبڕن کە ئەمەریکا کردوویەتی و داوا دەکات بە خێرایی کۆتایی بە جەنگەکە بهێندرێت لە بەرامبەر ئازادکردنی هەموو دیلەکان لە غەززە.

حەماس لە ڕاگەیێندراوەکەدا دووپاتی دەکاتەوە، پێشوازی لە هەر هەوڵێک بۆ ئاگربەست دەکات و ئامادەن بۆ دانووستاندن، بەڵام لە بەرامبەردا ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی و دەیان فەڵەستینی دیکەی ناچار کردووە ئاوارە بن. جارێکی تر بەهۆی ڕووخاندنی بینایەک، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر قوتابخانەیەک، خێوەتگە و ماڵەکان لە سەرانسەری غەززە نزیکەی (65) هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و چەندین هاووڵاتی بریندار بوون.

دوێنێ یەکشەممە (2025/9/7) دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە بەم زووانە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە غەززە بکرێت بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتەکانی حەماس. پێشتریش ترەمپ دوایین ئاگادارکردنەوەکەی بە چەکدارانی حەماس دا بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل چونکە لە سەرەتای جەنگەکەوە بەلایەنی کەمەوە (64) هەزار و (368) هاووڵاتی کوژران، جگە لە برینداربووەکان و ئیسرائیلیش کوژرانی (1,139) هاووڵاتی ڕاگەیاندووە، نزیکەی (200) هاووڵاتیش بە بارمتە گیران. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین