ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هۆشداری بە ئێران دەدات ئێران

نوچە نێت

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هۆشداری بە ئێران دەدات و دەڵێت، "کاتێکی کەممان لەبەردەستە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پشکنینەکان، گرنگە کارەکان کۆتاییان بێت چونکە گفتوگۆ و پرۆسە دیپلۆماسییەکان بوارێکی گونجاوتر دەدۆزنەوە بۆ بەرەوپێشچوون بەرەو دەرئەنجامە ئەرێنییەکان.

ڕۆژی دووشەممە (2025/9/8) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ڕافائیل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان ئاژانسی ئەتۆمی و ئێران سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی تەواوی پشکنینەکان لەو وڵاتە کاتێکی دیاریکراوە، کاتێکی کەممان لەبەردەستە و هیواخوازین لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا کۆتایی بێت. لە سەرەتای هێرشی ئەمەریکاوە بۆ سەر ئێران ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕێگری لێکراوە بگاتە دامەزراوە گرنگەکانی ئێران و پشکنین ئەنجام بدات بەهۆی ئەوەی ئێران یاسایەکی دەرکردووە کە هەماهەنگییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئاژانسەکە ڕاگرت و دووپاتی کردەوە، "هەر پشکنینێک ئەنجام بدرێت دەبێت ڕەزامەندی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی هەبێت

گرۆسی دەشڵێت، "تەنیا کاتێکی کەم ماوە بۆ ئێران تاوەکو بتوانێت بە باوەڕی باش و هەستێکی ڕوون بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات، ئاشکرایە پێشکەوتن هاتووەتە ئاراوە، بەڵام هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا بتوانین ئەم گفتوگۆیانە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنین و کارە گرنگەکانمان لەگەڵ ئێران بە تەواوی دەست پێبکەینەوە.

وڵاتانی فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە ئەگەر پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە تەواوی لە ئێران دەست پێنەکاتەوە سزاکانی سەر ئەم وڵاتە جێبەجێ دەکەن، دەبێت ئێران ڕێگە بدات پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی ئەنجام بدرێت و دانووستاندنەکانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکا دەستپێبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین