کچە کوردێک خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچە کوردێک دوو مەدالیای ئاڵتون و برۆنز لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لاوانی ئاسیا، لە وڵاتی چین بە دەست دەهێنێت.

لە ڕۆژی (هەشتی/ئەیلول/2025) کچە پاڵەوانێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، دوو مەدالیای ئاڵتون و برۆنز، لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لاوانی ئاسیا بەدەست دەهێنێت و دەڵێت بە ئیرادەی خۆم سەرکەوتم.

سوها فەخری، وێڕای نەبوونی پاڵپشتی و کەلوپەلی پێویست لە شاری کرماشان و بۆ ڕاهێنان، توانی لە پێشبڕکێی بەلەمەوانی خەڵاتی نێودەوڵەتی لاوانی ئاسیا بەدەست بهێنێت.

سوها بە ڕاگەیاندنەکان دەڵێت: بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ ڕاهێنانی بەلەمەوانی چوومە تاران، هیچ پاڵپشتییەکی ئەوتۆم نەبوو، ئەوەی بە دەستم هێنا بە ئیرادەو ماندووبوونی خۆم بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین