دایک و کچێک کوژران هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە روداوێکی تەقەکردندا لە پاریزگای ھەڵەبجە دایک و کچێک کوژران، بە گوێرەی زانیارییەکان بکوژ باوکی کچەکەیە.

ڕۆژی (شەشی/ئەیلول/2025) لە گەڕەکی باخی میری لە ھەڵەبجە، روداوێکی تەقەکردن روویداوە و دایک و کچێک کوژراون.

بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، دایکەکە تەمەنی 54 ساڵ و کچەکە تەمەنی 17 سالە، بەهۆی کێشەو دەمەقاڵێوە، تەقە لە دایک و کچێک کراوەو هەردووکیان کوژراون، تۆمەتبار باوکی کچەکەیە.

سەرەتا وا باس کرا کە لە دوای کوشتنی هاوسەر و کچەکەی، تۆمەتبار خۆشی کوشتووە، بەلام دواتر ڕەتکرایەوەو دەستگیرکردنی راگەیێندرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین