ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی سووریای بە ئامانج گرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر سووریا و ناوچەکانی حومس و لازقیەی کردە ئامانج، ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی هێڕشەکەوە بڵاونەکردووەتەوە، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئیدانەی هێرشەکە دەکات.

ڕۆژی سێشەممە (2025/9/9) ماڵپەڕی (میدڵ ئێست مۆنیتۆر) بڵاویکردەوە، ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی حومس و لازقیە لە سووریا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل دەکات و ئیسرائیلیش هێچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەیەوە نەداوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، ئیدانەی هەر هەنگاوێکی لەم شێوەیە دەکات، ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی و ڕێز لە سەروەری سووریا ناگرێت و یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات. 

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا دووپات کراوەتەوە، گرنگ و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە بکەن و هێرشەکانی سەر وڵاتەکە ڕابگرن تاوەکو ڕێز لە ئاسایش، سەقامگیری و سەروەری سووریا بگیرێت، هێرشەکان کۆتاییان بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین