یەكێتی ئەورووپا سزا بەسەر ئیسرائیلدا دەسەپێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەهۆی بەردەوامی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، بە تایبەت ئەو دۆخەی بەسەر غەززەدا هاتووە یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڕیاری دا سزای بازرگانی به‌سه‌ر ئیسرائیل بسه‌پێنین.

ڕۆژی چوارشەممە (2025/9/10) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، هەوڵدەدرێت سزای ئابوری و بازرگانی بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت و پەیوەندییە بازرگانییەکان به‌هۆی دۆخی غەزە سنووردار بکرێت، چونکە دۆخێکی جەرگبڕ لە غەززە ڕوودەدات.

ڤۆن دێر لاین دەشڵێت، ئەوەی لە غەززە روودەدات ویژدانی هەموو جیهانی تووشی شۆک کردووە، خەڵک لە کاتی داواکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان وەک خواردنەوە و خواردن گیان لە دەستدەدەن، وێنەکانی فەڵەستین کارەساتبار و قبووڵکراو نین و شیاوی بینین نین بۆیە لە پێناو مرۆڤایەتیدا دەبێت ئەم دۆخانە بوەستێندرێت و نابێت برسێتی وەک چەکی شەڕ بەکاربهێنرێت.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیار دەکات سزا بەسەر وەزیرە توندڕەوەکانی ئیسرائیلدا بسەپێندرێت، بەشێکی رێککەوتنی هاوبەش سەبارەت بە پرسە بازرگانییەکان ڕابگیرێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. هاوکات ڕاشیدەگەیێنێت، "گرنگە هەنگاوی جدی بنرێت بۆ هەڵپەساردنی پێکهاتەی بازرگانی و رێککەوتنی هاوبەش له‌نێوان یەکێتیی ئەوروپا و ئیسرائیل، کە زۆرێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا داوای دەکەن وەک ئیسپانیا و بەلجیکا".

گرنگە باس لەوە بکرێت یەکێتیی ئەوروپا گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئیسرائیلە، سەرچاوە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن سنوورداركردنی به‌شێكی رێككه‌وتنی بازرگانی یەکێتیی ئەوروپا و ئیسرائیل كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ئیسرائیل و ئەم وڵاتانە ده‌بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین