ژنێک وەکو سەرۆکی نیپال دەست بەکاربوو هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێک وەک سەرۆکوەزیرانی نیپال، سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکار بوو، بڕیارە سەرکردایەتی قۆناغی ڕاگوزەریی نیشتمان بکات.

ڕۆژی هەینی (12/ئاب/2025) کیران پۆخارێل، راوێژکاری میدیایی سەرۆکایەتی کۆماری نیپاڵ ڕایگەیاند: سەرۆک ڕام چاندرا پادێل، سوشیلا کارکی وەکو سەرۆکوەزیرانی نیپال دەستنیشان کرد، تاکو لە (پێنجی/ئازار/2026) هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

لەدوای دەستنیشانکردنی، هەمان ڕۆژ سوشیلا کارکی، سەرۆکی پێشووی دادگای باڵای نیپال سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکار بوو. هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ هاتنە پێشەوەی گەنجان دەربڕی.

سوشیلا کارکی، سەرۆکوەزیرانی نوێی نیپال باسی گوتویەتی: ئێمە لە ھەموو شوێنێک دەیبینین، بەڵام قسە ناکەین، ئێستا پێویستە گەنجان قسە بکەن، پێشەنگ بن و لە ھەڵبژاردنەکاندا دەربکەون، ئەوەی لە 35ساڵی رابردوودا بینیم کاریگەری نییە.

سوشیلا کارکی، تەمەن 73 ساڵ کە بە پێداگرییەکەی لەسەر سەربەخۆیی و راستگۆیی ناسراوە، زۆرجار باسی لە پێویستیبوونی شەفافیەت و سەربەخۆیی لە دەسەڵاتی دادوەری کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین