وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئیسرائیل بەدوای داگیرکردنی ناوچەی دیکەوەیە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات و ڕایگەیاند، "ئەمە ڕوونە ئیسرائیل لەداهاتوودا بەدوای داگیرکردنی ناوچەی دیکەیە و هەرگیز پاشگەز نابێتەوە لە ئامانجەکەی، مەبەستییەتی ئەو ناوچانەی لە ڕووی ساسییەوە دابەشبوونە، خاکەکەیان پارچە پارچە بووە داگیریان بکات."

ئەمڕۆ شەممە (13/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دامەزراوەی بیرمەندە پێشەنگەکانی ئیتاڵیا سەبارەت بە دەست دریژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر و ناوچەکان گوتی، "ئیسرائیل هەرگیز نایەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتێک کە ئابووری و لە ڕووی سیاسیەوە باشە، بەڵکو دەیەوێت ئەو ناوچانەی دراوسێمان لە ڕووی سیاسیەوە دابەشبوونە، خاکەکەیان پارچە پارچە بووە و توانایان کەمە داگیریان بکات. لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە بە وردی چاودێری کاردانەوەی سەرکردەکانی کەنداو دەکەین."

فیدان سەبارەت بە ئاسایشی سووریا جەخت لەوە دەکاتەوە، سەقامگیری سووریا بۆ ئاسایشی ئەوروپا زۆر گرینگە و راشیگەیاند، "ئەمە ڕوونە ئیسرائیل هەرگیز ئاشتی ناوێت و بەدوای داگیرکردنی خاکی دیکەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر سووریا، پێویستە تورکیا و ئیتاڵیا بەهاوبەشی سەرکردایەتی چالاک ئەنجام بەدەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە دەریای ناوڕاست و باکووری ئەفریقا."

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕەنگە لەڕووی ئامانجی ئەمنییەوە گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکانی کەنداو رووبدات، لەئێستادا ئەمەریکاش توانای دابینکردنی ئاسایشی نەماوە لەو ناوچانە بەڵکو تەواوی پشتیوانییەکانی خۆی پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە و مەترسیەکی گەورەشی لەسەر وڵاتانی کەنداو لە داهاتوو دروست دەکات."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین