لە هەڵبژاردنی داهاتوو عەبادی پشتیوانی لە سوودانی دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (2025/9/13) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵایکردەوە، حەیدەر عەبادی،سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، "بەناوی هاوپەیمانیی نەسر بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ناكەین کە لە (11)ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت، بەڵام بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی محەمەد شیاع سوودانی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق تەواوی پاڵپشتی خۆی دەردەبڕم".
بە گوێرەی وتەکانی عەبادی پشتیوانییەکەی ئەوان لە رێگەی لیست و هاوپەیمانییەتی نوێ بۆ محەمەد شیاع سوودانی لە ڕێگەی دەنگدانەوە دەبێت و هەماهەنگی و هاوکاری تەواوی سوودانی دەبن.
سەرەتای مانگی حوزەیرانی (2025) هاوپەیمانیی نەسڕ ڕایگەیاند، ڕاستەوخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان ناکات، هاوکات شێوازی لادان لە هەڵبژاردنێکی شەفافی بەلاوە پەسەند نەبوو، نزیکەی (30) ملیۆن عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (31) هاوپەیمانیی، (38) پارتی سیاسی، (79) کاندیدی سەربەخۆ بەشدار دەبن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment