سەرۆکی ئەمەریکا: سەربازانمان دەگەڕێنەوە بنكەی ئاسمانی باگرام عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەێنێت، کاردەکات بۆ وەرگرتنەوەی بنکەی ئاسمانی باگرام لە ئەفغانستان کە ئەمەریکا پێش گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ ئەو وڵاتە لە (2021) دەستبەرداری بووبوو.

ڕۆژی هەینی (2025/9/19) ماڵپەڕی (پۆلیتیکۆ) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەوڵدەدەین بۆ باگرام بگەڕێینەوە، چونکە ئەوان پێویستیان بە ئێمە هەیە، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی کە بنکەکەمان دەوێت ئەوەیە، نزیکە لەو شوێنەی کە چین چەکی ئەتۆمی لێ دروست دەکات و پێویستە ئەمەریکا بوونی هەبێت".

سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، بنکەکە خاوەنی پێگەیەکی ستراتیژییە دەکرێت ببێتە هەنگاوێکی گرنگ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەژمونی سەربازی چین، بەڵام لە بەرامبەردا بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبان هەنگاوەکەی ترەمپی ڕەتکردەوە و گوتی، "بوونی هێزی دەرەکی لەلایەن ئەفغانییەکانەوە قبووڵکراو نییە".

لە بەرامبەردا شارەزایان و سەرچاوەکان هەوڵەکانی ترەمپ ڕەتدەکەنەوە و پێیان وایە سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە ئاسان نییە و بڕە داراییەکی زۆر لەسەر ئەمەریکا دەکەوێت و ئەنجامی سەرکەوتن نابێت.

باگرام گەورەترین بنکەی ئاسمانیی ئەفغانستانە کە لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە دروستکراوە، لە (2001) تا (2021) بنکەی سەرەکیی هێزەکانی ئەمەریکا بووە. دۆناڵد ترەمپ ئامانجییەتی ڕێگری بکات لە پەرەسەندنی کاریگەریی چین لە ئەفغانستان و هێزە سەربازییەکان بگەڕێنێتەوە ئەم بنکەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین