بەریتانیا و ئوستراڵیا و کەنەدا: دان بەدەوڵەتی دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا و ئوستاڵیا و کەنەدا ڕایانگەیاند، بەفەرمیی دانایان بە دەوڵەتی فەلەستین داناوە. چاوەروان دەکرێت سبەی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چەند وڵاتێکی دیکە دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (21/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، سبەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە بەشداری سەرکردەی چەندین وڵات بەڕێوەدەچێت، تێیدا پرسی چارەسەری ئاشتی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل تاوتوێ دەکەن. چاوەروان دەکرێت لەلایەن زۆربەی سەرکردەی وڵاتانی بەشداربوو فەلەستین وەک دەوڵەت بناسێندرێت.

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەریەک لە بەریتانیا و کەنەدا و ئوستراڵیا بەفەرمی دانایان بە دەوڵەتی فەلەستین دا نا. هەروەها وڵاتانی وەک فەرەنسا و بەلجیکا و لۆکسمبۆرگ و ماڵتا و پورتوگال و ئەندۆرا و سان مارینۆ بڕیارە سبەی لە کۆبوونەوەی (80)ـهەمینی نەتەوە یەکگرتووەکان دانپێدانانی خۆیان بۆ دەوڵەتی فەلەستین ڕابگەیێنن.

هاوکات، بڕیار بوو سەرۆکی ژاپۆن بەشداری لە کۆبوونەوەکەی سبەی لە نیویۆرک بکات، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تۆکیۆ، هەفتەیەک بەر لەئێستا ئەمەریکا هۆشداری بە ژاپۆن داوە ئەگەر دان بە دەوڵەتی فەلەستینن بنێن ڕاستەوخۆ کاریگەری نەرێننی دەکەوێتە سەر پیوەندییەکانی هەردوو وڵات، هەربۆیەش بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆکی ژاپۆن رایگەیاند بەشداری لە کۆبوونەوەکە ناکات. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین