ئۆزگور ئۆزەل دووبارە وەک سەرۆکی گشتی پارتی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە تورکیە

نوچە نێت

دوای فشارەکانی حکوومەتی تورکیا و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کۆنگرەی ڕابردووی پارتی جەهەپە لەلایەن دادگاوە، ئەمڕۆ بیست و دووەمین کۆبوونەوەی کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە بەرێوەچوو، تیایدا ئۆزگور ئۆزەل بە کۆی (835) دەنگ بە سەرۆکی گشتی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (21/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ئۆزگور ئۆزەل تاکە کاندیدی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە بوو، لەکۆی (917) دەنگ توانی بە (835) دەنگ دووبارە وەک سەرۆکی گشتی ئەو پارتە سەرکەوتن بەدەستبێنێت و ببێتەوە بە سەرۆکی گشتی جەهەپە.

بیست و دووەمین کۆبوونەوەی نائاسایی جەهەپە بەدروشمی "نابۆ کودەتا و دانانی قەیووم" لە شوێنی سەرۆک شارەوانییەکانیان لە ناوەندی ڕۆشەنبیری نازم حیکمەت بەرێوەچوو. تێیدا ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە و وتارێکی پێشکەش کرد، دواتر نامەیەکی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی و کاندیدی داهاتووی سەرۆک کۆماری جەهەپە خوێندرایەوە.

هاوکات، دادگای تورکیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی (38)هەمین کۆنگرەی ئاسایی جەهەپە دەرکرد، کە لە رۆژانی (4)ـی تشرینی دووەمی (2023) بەڕێوەچوو تێیدا ئۆزگور ئۆزەل وەک  سەرۆکی نوێی جەهەپە هەڵبژدرا، دواتریش جەهەپە (21)هەمین کۆنگرەی نائاسایی لە (6)ی نیسانی (2025) ئەنجامدرا و تێیدا ئۆزەل دووبارە بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە. بەڵام حکوومەتی تورکیا ئەمەی ڕەتکردەوە و لەئێستادا هەوڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانییەکان و دانانی قەیوومە لە شوێنیان. 

    

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین