ئاڵای فەڵەستین لەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە لەندەن هەڵكرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بۆ یەکەمجار ئاڵای فەڵەستینییەکان لە باڵیۆزخانەی لەندەن بەرز کرایەوە، لەبەرامبەردا فەڵەستین ستایشی هەوڵەکانی بەریتانیا دەکات بۆ بە فەرمی ناساندنی دەوڵەتی فەڵەستین.

ڕۆژی دووشەممە (2025/9/22) ماڵپەڕی (Daily Mail) بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەریتانیا لە زاری کییەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیەوە بە فەرمی داننانی بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند، بۆ یەکەمجار فەڵەستینییەکان ئاڵایان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە لەندەن بەرزکردەوە.

حوسام زوملوت کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە باڵیۆزی فەڵەستین لە لەندەن لە مەراسیمێکدا ڕایگەیاند، "ستایشی ئەو هەوڵانەی بەریتانیای کرد و دەستپێشخەرییەکانی بە گرنگ وەسف کرد".

چەدنین وڵاتی وەک بەریتانیا و کەنەدا هەوڵەکانی خۆیان چڕکردەوە و بە فەرمی داننانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند، بەڵام لە بەرامبەردا بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەموو هەوڵەکانی ڕەتکردەوە بە پشتیوانی کردنی تیرۆریستی ناویبرد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین