وەزیری دەرەوەی عێراق: رێككەوتنی سێ قۆڵی گرنگە کوردستان- عێراق
د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رێككەوتنی سێ قۆڵی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت و حكومەتی عێراق رێككەوتنێكی گرنگە، لە داهاتووش لەسەر داهاتی نانەوتی رێك دەكەون.

ئەمرۆ سێشەممە (23/ئەیلوول/ 2025) د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە ڕووداوی رایگەیاند، ئێستا بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە هەرێمی كوردستان (230) هەزار بەرمیلە، لەو بڕە 50 هەزاری بۆ بەکاربردنی ناوخۆیە، ئەوەی دیکە بۆ هەناردەکردنە و رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
سەبارەت بە رێککەوتنی سێ قۆڵیی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت واژۆکراوە، د. فوئاد حوسێن جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە "ئەمە رێککەوتنێکی گرنگە، ئاسان نەبوو. تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی وا نەکراوە." 
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی، "ئەمە رێککەوتنێکی زۆر جیاوازە؛ رێککەوتنێکە لە نێوان هەولێر و بەغدا و، لە نێوان هەولێر، بەغدا و کۆمپانیاکان، هەروەها ئەم رێککەوتنە راستەوخۆ پەیوەندی بە بودجەوە هەیە و کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت."
سەبارەت بە ناكۆكییەكانی لەسەر داهاتی نانەوتی وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە كرد،  فوئاد حوسێن ئەوەشی گوت کە پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر دەبێت.
دووشەممە (22/ئەیلوولی 2025) رێككەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان هەولێر و بەغدا و كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت لە بازاڕ واژۆ کرا، چاوەڕوان دەكرێت ئەمرۆ رێککەوتنەکە دەبردرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بۆئەوەی رەزامەندیی لەسەر بدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین