دۆناڵد ترەمپ بەشداریی لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت بە مەبەستی بەشداریکردن لە گفتوگۆی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە سەرکردەکانی جیهان لە شاری نیویۆرک کۆدەبنەوە بۆ گەیشتن بە کۆدەنگییەک و چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزەکانی جیهان.

ڕۆژی سیشەممە (2025/9/23) ماڵپەڕی فەرمی (نەتەوە یەکگرتووەکان) بڵاویکردەوە، لە (23) تا (29)ی ئەیلوولی (2025)، سەرکردەکانی جیهان بەشدار دەبن لە هۆڵی کۆبوونەوەی گشتی، کە تیایدا بەیاننامەی نەتەوەیی پێشکەش دەکەن و تێڕوانینی خۆیان بۆ ئاشتی، گەشەسەندن، مافەکانی مرۆڤ و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ وەڵامدانەوەی ئاستەنگەکانی جیهان دەخەنەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.

 (80) مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە لە نێوان (2025/9/28-9) لەژێر دروشمی پێکەوە باشتر (80) ساڵ و زیاتر بۆ ئاشتی، گەشەپێدان و مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەدەچێت سەرکردەکانی جیهان چارەسەری ئاستەنگەکانی جیهان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، ئاسایش و گەشەپێدانی بەردەوام دەدۆزنەوە، 

وەک بەشێک لە چالاکییەکنانی ئەم هەفتەیەی کۆبوونەوەکە بەرپرسانی وڵاتان لە کاتی گفتوگۆی گشتیدا وتار پێشکەش دەکەن و باس لە پرسە گرنگەکانی جیهان وەک گونجاندن لەگەڵ ئاستە جیاوازەکان، زیادکردنی داهات بۆ ئامادەکارییەکانی (COP 30) کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بڕە دارایی تەرخانکراوی بۆ دابین بکرێت.

دوای هەشت دەیە لە دامەزراندنی، نەتەوە یەکگرتووەکان تاکە شوێنە کە لە توانای دایە بەبێ جیاوازی سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان کۆبکاتەوە تاوەکو پێکەوە کار بکەن لەسەر بیروبۆچوونە جیاوازییەکان، دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و پلانی داهاتووی ولاتان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین