عێراق پێشوازی لە هەڵوێستی وڵاتان بەرامبەر دەوڵەتی فەڵەستین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین بڕیارێکی بوێرانەیە".

ڕۆژی دووشەممە (2025/9/22) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، عێراق لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەوە هەڵوێستی سەبارەت بە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند و دەڵێت، "بەریتانیا، کەنەدا، ئوستڕاڵیا و پەرتوگال بڕیارێکی بوێرانەیان دا".

ڕۆژی یەکشەممە (2025/9/21) هەریەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا و پورتوگال دانیان نا بە دەوڵەتی فەڵەستین، شارەزایان و چاودێران ئەم هەنگاوە بە چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەزانن بۆ کۆتایی هێنان بە جانگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و دەڵێن، "بێگومان ئەم دانپێدانانە گرنگییەکی ڕاستەقینەی دەبێت ئەگەر ئەو وڵاتانەی دان بە فەلەستیندا دەنێن هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ فشار خستنە سەر ئیسرائیل بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە. ئەنجامی دەدەن و هەوڵ بدەن وڵاتانی تریش بڕیاری هاوشێوە بدەن".

هاوکات هەر دوێنێ دووشەممە ئیماونوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "ئامانجی وڵاتەکەم ئاشتییە لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبەر ئەوە ڕایدەگەیێنم کەوا ئەمڕۆ فەڕەنسا بە فەرمی دان دەنێت بە دەوڵەتی فەڵەستین".

پێش ئەم چوار وڵاتە، لە سەرەتای (2025) دا ئیسپانیا، ئیرلەندا و نەرویج هەنگاوی هاوشێوەیان نا و دانیان نا بە دەوڵەتی فەڵەستینی و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا وڵاتانی ئەوروپایی زیاتر بڕیاری بە دەوڵەت بوونی فەڵەستین بدەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین