وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: چاوەڕوانی حكومەتی عێراقین بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە وڵاممان بداتەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەێندراوێكی لەسەر رێككەوتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان بڵاوكردەوە، تێیدا دەڵێت، " چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو ئیمزاکردنی ڕێکەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.

ئەمرۆ چوارشەممە (24/ئەیلوول/2025) وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەێندراوێكی بڵاوكردەوە، لە راگەێندراوەكە هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە چوارچێوەی راسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە. 

لە بەشێكی دیكەی راگەێندراوەكە هاتووە، واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆو بیانی کردووە ، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاكو ئێستا ئەو ڕێکەوتنەی واژوو نەکردووە کە کاریگەری نییە لەسەر ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتە، وەڵامی ڕەزامەندییەکانی وەزارەتمان و کۆمپانیاکان لە (23)ی ئەم مانگە بە نووسراوی فەرمی ناردووەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو ئیمزاکردنی ڕێکەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین