ئەردۆغان: چیتر نابێ ئۆپراسیۆنەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوام بێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێکی باڵای حکومەتەکەی بەشدارییان لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی باڵای نێوان ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت.
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ وتارێکی پێشکەش کردوو سەرەتا باسی دۆخی غەززەی کرد و گوتی، "لە بەرچاوی هەمووان (700) ڕۆژە لە غەززە جینۆساید بەردەوامە، ئایا لە دونیایەکدا دەکرێت ئارامی بەدەست بهێنرێت لەکاتێکدا منداڵەکان لەبرسان و لە بێ پێداویستی دەرمان گیانلەدەست دەدەن؟"
سەرۆک کۆماری تورکیا گوتیشی، "لە غەززەدا دوولای هاوبەش شەڕ ناکەن، ناتوانرێت باسی هاتەریبی هەردوولا بکەین، لایەنێک سوپایەکی هەیە باشترین و مۆدێرترین چەکی لە دەستە و هێرش و تاوان ئەنجام دەدات، لەلایەکەی تر خەڵکێکی مەدەنی بێتاوان هەیە. ئیسرائیل ڕووداوەکانی (7)ـی ئۆکتۆبەری کردە بیانوو بۆ هێرش کردن ،بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان ڕووبەڕووی تیرۆر نەبووینەوە بەڵکو ئەوەی ئەنجامی دەدەن ڕەتکردنەوەی سیاسیەتێکە و دەربەدەرکردنی خەڵکی غەززە و کوشتنی بە کۆمەڵ و جینۆسایدکردنیانە."
ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا سەرنجی خستەسەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و رایگەیاند، "حکومەتەکەی ناتانیاهۆ لەسەر بەرنامەیەک کار دەکات کە لە ڕابردوو بڕیارییان لەسەرداوە بۆ داگیرکردنی وڵاتانی ناوچەکە، بەو سیاسیەتە فراوانخوازەی بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ئاسایشی ناوچەکەکانمان."
سەرکی تورکیا هەروەها (22)ـی ئەیلوول ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەت لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، "ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل دانەمەزراندنی دەوڵەتی فەڵستین و دەربەدەرکردن و ناچارکردنی خەڵکی غەززەیە."، سەرۆکی تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ ئەو وڵاتانە دەر بڕی کە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێنن و راشیگەیاند، "گرینگترین پێشهاتی ئەرێنی لەنێو وڵاتانی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داننانە بە دەوڵەتی فەەستین و بڕیارێکی گەینگ و مێژوویە و باشترین وەڵامیشە بۆ ئیسرائیل."
سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە پرسی باکووری قوبرس داوایەک ئاراستەی ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و دەڵێت، "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم دان بە کۆماری تورکیای باکووری قوبرس بنێن."، لە کاتێکدا تەنیا تورکیا دانیناوە بە ئیدارەی قوبرسی باکوور و باکووری قوبرسیش بە تاکلایەنە سەربەخۆیی خۆی لە ڕابردوو ڕاگەیاندووە.
لە کاتێکدا ئەردۆغان بەردەوام بوو لە قسەکانی بەڵام نزیکەی خوڵەکێک دەنگی بڕدرا بێئەوەی ئاگاداربێت دواتر دەنگەکەی گەڕایەوە، لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا ڕەتیدەکاتەوە کە بە ئەنقەست دەنگی ئەردۆغان بردرابێ و دەڵێت ئەمە جێگەی باس نییە. بەهۆی ئەوەی وتارەکەی لە پێنچ خولەک تێپەڕیوە بۆیە دەنگەکەی بڕدراوە. چونکە هەر سەرۆکی وڵاتێک بیەوێت وتارێک پێشکەش بکای تەنیا مافی پێنچ خوولەک قسەکردنی هەیە.
لەدوای پێشکەشکردنی وتارەکەی ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز سەبارەت بە رێکخراوی حەماس گوتی، "حەماس ڕێکخراویێی تیرۆرستی نییە، بەڵکو ڕێکخراوێکی خۆراگرن بەرامبەر بە ئیسرائیل."، سەرۆکی تورکیا هێرشەکانی ئیسرائیلی بە جینۆساید لە دژی خەلكی خەڵکی غەززە دانا و دەڵێت هۆکاری سەرەکی ئەم جینۆسایدە ناتانیاهۆیە.
ئەردۆغان لەو چاوپێکەوتنەدا سەرنجی خستە سەر قسەکانی دۆناڵد ترەمپ و گوتی، ترەمپ بەرلەوەی بێتە سەر دەسەڵات پەیمانی وەستاندنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینادا بەهەمان شێوە راشیگەیاند، کە شەڕی غەززە دەوەستێنێ، بەڵام چی ڕوویدا کۆتایی هات؟ نەخێر.
لەودوای ئەو قسانەی سەرۆکی تورکیا، مارك رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەهەمان شێوە بەشداری ئەو چاوپێکەوتنەی فۆکس نیوزی کرد و وەڵامی ڕەخنەکانی ئەردۆغانی دایەوە و گوتی، تەواوی قسەکانیم سەیر نەکرد بەڵام سەبارەت بە بابەتی ڕووسیا و ئۆکراینا، "ترەمپ لە هەموو کەس زیاتر کات و وزەی خۆی بۆ ئەم بابەتە تەرخان کرد، هەموو وڵاتان و بگرە تورکیاش لەمە پارانەوە کە ئێمە دەستوەردان بکەین و دەیانویست بەشداربین بۆ چارەسەری کێشەکان."
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، "مرۆڤەکان ئەوەی بیانەوێت دەیڵێن بەڵام ڕۆژی دواتر ئەگەر بیانەوێت شتێک بکەن دەیانەوێت سەردانی کۆشکی سپی بکەن."
لە درێژەی قسەکانیدا باسی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەردۆغان و ترەمپی کردوو گوتی، "هەموویان دەیانەوێت سەردانی کۆشکی سپی بکەن، هەمووشیان دەیانەوێت لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کۆببەوە و کێشەکان چارەسەر بکەن. ئەوان دەتوانن ئەوەی بیانەوێت بیڵێن، بەڵام ئەوەی ڕاستییە، ئەمڕۆ چەندین کۆبوونەوەمان هەیە سەرکردەکان دەپارێنەوە بۆ ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەکان بکەن و پەیوەندی بەئێمەوە دەکەن و دەڵێن دەتوانین پێنج کاتژمێری خۆت بە ئێمە بدەی بۆ ئەوەی تۆوقەیەک لەگەڵ سەرۆکەکەتان بکەین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment