وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: تەنها ترەمپ دەتوانێت جەنگ لە غەززە بوەستێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، "سەرۆکی چەندین وڵات هەیە داوای بینینی تەنها چەند خولەکێک و تەوقە کردنێک لەگەڵ ترەمپ دەکەن".

ڕۆژی چوارشەممە (2025/9/24) مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا تاکە ئەو کەسەیە کە دەتوانێت کۆتایی بە جەنگە جیاوازەکان بهێنێت و ئاڵۆزییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان چارەسەر بکات".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت، "سەرۆکی ئەمریکا توانای هەنگاوی جیاوازی هەیە، ئاشکرایە هەموو پرسە جیاوازەکان دەگەڕێنەوە لای ئەو، سەرکردەی وڵاتان باس لە دیدار، بینینی و هاتنە کۆشکی سپی دەکەن".

لە وەڵامی فۆکس نیوزدا سەبارەت بیروڕای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تۆرکیا کە ڕایگەیاندووە، تره‌مپ به‌ڵێنی دابوو هه‌ردوو جه‌نگی ئۆكراینا و ڕووسیا لە لایەک و حه‌ماس و ئیسرائیل لە لایەکی تر ڕابگرێت به‌ڵام نەیتوانیوە ئەو هەنگاوە بە ئەنجام بگەیێنێت و دەبین کە جەنگەکان بەردەوامن، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی، "بەڕاستی من قسەکانم گوێ لێ نەبووە، بەڵام دڵنیام لەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێت کێشە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

ڕۆبیۆ باس لەوەش دەکات، "بۆ دەرئەنجامی کۆتایی و یەکلایی کردنەوەی کۆتایی هەموو وڵاتان و تورکیاش بۆ کۆشکی سپی دەگەڕێنەوە و ترەمپ یەکلاکەرەوەی ئاڵۆزییەکانە، هەر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ئەمەریکا كۆده‌بنه‌وه‌".

 

 

ئەردۆغان، ڕۆبیۆ، فۆکس نیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین