ڕووسیا بۆ ئەمەریكا: هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نییە جگە لە جەنگ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆشکی کرملین وەڵامی وتەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دەداتەوە و دەڵێت، "هیچ بژاردەیەک نییە جگە لە هێرشە سەربازییە بەردەوامەکانی وڵاتەکەمان بۆ سەر ئۆکراینا، ڕووسیا ورچە نەک پڵنگی کاغەزی".

ڕۆژی چوارشەممە (2025/9/24) ماڵپەڕی (RTE) بڵاویکردەوە، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین ڕایگەیاند،  "ڕووسیا دەوڵەتێکی بەهێزە و دەتوانێت بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی بکات و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ئۆکراینا بەردەوام دەبێت تا بەدیهێنانی ئامانجەکانی وڵاتەکەمان". لە وەڵامی ناوبردنی ڕووسیاش بە پڵنگی کاغەزی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پێسکۆڤ دەڵێت، " ڕووسیا ورچە".

وتەبێژی کرملین باس لە هەڵوێستی سەرۆکی ڕووسیا دەکات سەبارەت بە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ وەستاندنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و دەڵێت، "پوتین ڕێز لە هەوڵەکانی ترەمپ دەگرێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا".

پێسکۆڤ دووپاتی دەکاتەوە، "ڕووسیا سەقامگیری ئابووری خۆی دەپارێزێت و هێزەکانی ڕووسیا لە هەموو بەرەکانی ئۆکراینا پێشکەوتنیان بەخۆوە بینیوە".

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی کریملن دوای ئەوە دێت لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئۆکراینا دەتوانێت تەواوی خاکەکەی لە ڕووسیا بستێنێتەوە و بگەڕێتەوە دۆخی پێش هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئەم وڵاتە و هاوکات دەشتوانێت بە پشتیوانی ئەوروپا و ناتۆ سنوورەکانی بگەڕێنێتەوە خاڵی پێش دەستپێکردنی جەنگەکە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین