سەرۆک وەزیرانى عێراق رێککەوتنى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى راگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت

محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمى کوردستان گەیشتینە رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان.

ئەمرۆ پێنجشەممە (25/ ئەیلوول/2025) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیوویەتى، ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە تێیدا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نەوتی خاوی بەرهەم هێنراو لەو کێڵگانەى کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لە ڕێگەی بۆری عێراق تورکیا"ـەوە هەناردەی دەرەوەی دەکات.

سوودانى دەشڵێت، ئەمەش دابەشکردنی سامان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەردەکات و سەرچاوەکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات و هاندەری وەبەرهێنان دەبێت. 

سەبارەت بە گرنگى ئەو رێککەوتنەش سەرۆک وەزیرانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە هەژدە ساڵە چاوەڕێی ئەم دەستکەوتەین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین