تورکیا و ئەمەریکا ڕێککەوتنێك لە بواری وزەی ئەتۆمی واژۆ دەكەن
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینی (26/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا (22)ـی ئەیلوول لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆبووەوە، بەڵام لەدوای کۆبوونەوەکە هەردوو سەرکردە هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە نەدا.
ترەمپ لە دوای کۆبوونەوەکە سەبارەت بە گەرانەوەی تورکیا بۆ نێو بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35) بە ڕۆژنامە نووسانی گوت، "ئەردۆغان سەرۆک کۆمارێکی زۆر باشە، پیاوێکی زۆر زیرەکە، وە ئەوەی ڕاستە ئەنجامی دەدات. هەروەها لە کۆبوونەوەکە سەبارەت بە کڕینی کەرەسەتەی سەربازیی بیروبۆچوونی زۆر باشمان هەبوو، دەتوانین بە ئاسانی لەگەڵ تورکیا بگەین بە ڕێککەوتن و ڕەنگە ئەو کارە بکەین سەبارەب بە فڕۆکەی جەنگی ئێف 35. بەڵام پێویستە ئەردۆغان سەرەتا کارێکمان بۆ بکات."
سەبارەت بەوەی ئایا ئەردۆغان دەستبەرداری کڕینی نەوتی ڕووسیا دەبێت ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، "نامەوێت سەبارەت بەو بابەتە هیچ شتێک بڵێم، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەگەر داوای لێبکەم دەیکات، تەواو ڕاستە دەتوانن نەوت لە ڕووسیا بکرن، بەڵام وابیردەکەمەوە بیوەستێنن. تورکیا زۆر بژاردەکی دیکەی لە بەردەم دایە، دەتوانێت واز لە کڕینی نەوتی ڕووسیا بهێنێت."
لە کۆبوونەوەکە هەریەک هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەوڵگریی (میت)، یەشار گولەر وەزیری بەرگریی و ئاڵپارسلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا یاوەری سەرۆکی تورکیایان لە کۆبوونەوەکە کرد.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکرایەوە، ڕێککەوتنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ستراتیژی هاوکاری مەدەنی ئەتۆمیی لەنێوان وەزیری وزەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا واژۆ کرا. لەوبارەیەوە ئاڵپارسلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیان، "ڕێککەوتنێکمان لە بواری وزەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکا واژۆکردووە کە دەبێتە دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێ لە هاوکاری و فڕە ڕەهەندی لە نێوان هەردوو وڵات و لەوبوارەدا زیاتر قوڵ دەبینەوە."
جێگەی ئاماژە پێدانە، بڕیارە تورکیا لە (2025)، یەکەم یەکەی ئاکویۆ کە یەکەم وێستگەی ئەتۆمییە لە شاری مێرسیم بکاتەوە، تورکیا دەیەوێت تاوەکو ساڵی (2028)، کارەکان لە هەر چوار یەکەی وێستگەی ئەتۆمی ئاکویۆ تەواو بکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment