وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەكان بە فەرمی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان راگەیاند
نوچه نێت
ئەمرۆ شەممە (27/ ئەیلوول/2025) وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لە راگەیێندراوەكە هاتووە، وەك جێبەجێكردنی رێنماییەكانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و بە چاودێری راستەوخۆی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری وزە و جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەرەبەیانی ئەمرۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە رێگەی هێڵی عێراقی توركی دەستی پێكردەوە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، دەستپێكی هەناردەكردنەوەی نەوت لە كاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی دەستی پێكردەوە بە شێوەیەكی تەواو دوور لە تۆماركردنی هەر كێشەیەكی تەكنیكی.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەشڵێت، ئەو هەنگاوە رەنگدانەوەی سەركەوتنی هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی حكومەتی هەرێمە بۆ بەدیهێنانی ئەو دەستكەوتە گرنگە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووە، ئەو بەرەوپێشچوونە هەنگاوێكی دیارە بەرەو بەهێزكردنی بەڕێوەبردنی سامانی نیشتیمانی بە رۆحیەتی هاوبەشی و هەماهەنگی بەرز، دەبێتە هۆی گرەنتی بەردەوامی هەناردەی نەوت و پاڵپشتی ئابووریی نیشتمیانی.
لە لایەكی دیكەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیێندراوێكدا دەڵێت، "کاتژمێر (7:00)ی بەیانیی ڕۆژی شەممە (27)ی ئەیلولی 2025 هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی کەرکووک - جیهان بە سەرکەوتووانە دەستیپێکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment