سەرۆكی حكومەتی هەرێم: رێككەوتنی هەولێر و بەغدا مێژووییە کوردستان- عێراق

نوچه‌ نێت

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفراسی کۆنفرانسی ساڵیادی نیقیە لە هەولێر رێككەوتنی هەولێر و بەغدای بە مێژوویی وەسف كرد.

ئەمرۆ شەممە (27/ئەیلوول/2025) لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، ''ئومێدەوارم دەرئەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە، لە خزمەتی بەهێزترکردنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی، تەبایی و برایەتیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان بێت.''

 سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرۆکی حکومەت باسی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای کرد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بە ''رووداوێکی مێژوویی'' وەسف کرد.

مەسروربارزاتی  دەربارەی گرنگی ئەو رێككەوتنەش گوتی، ئەم رێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.''

بەگوتەی سەرۆکی حکومەت ئەمەریكا رۆڵی گرنگی هەبوو  بۆ سەرخستنی رێککەوتنەکە و گوتی، ''پاڵپشتێکی گەورە بوو بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە. هیوادارم ئەم گرێبەستە ببێتە هۆکاری پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و لە خزمەتی هەموو هاووڵاتییاندا بێت.''

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین