مۆسکۆ بۆ ترەمپ: تورکیا دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریە و خۆی بڕیاری خۆی دەدات
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینی (26/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لەدوای ئەوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند، تورکیا چەند بژاردەیەکی دیکەی لەبەر دەستە دەتوانێت چیتر گاز و نەوت لە ڕووسیا نەکڕێت. قسەکەی ترەمپ موسکۆی نیگەران کرد.
دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملین وەڵامی توندی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، تورکیا خاوەنی پێگە و سەروەری خۆیەتی، ئەنقەرە لە پێناو بەرژەوەندیەکانی خۆی بڕیار دەدات ئایا چ جۆرە بازرگانییەک و هاوکارییەک لەگەڵ ڕووسیا ئەنجام دەدات."
سەبارەت بە بەردەوامی پەیوەندییەکانیان لە گواستنەوەی بۆری غازی هەردوو وڵات گوتەبێژی کرێملین ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆرییەکانی تورکستریم و بلو ستریم بەردەوامن لە کارکردن بەهەموو تواناکانییەوە."، هەروەها ڕووسیا پێیوایە ئەم دەستپێشخەرییەی ئەمەریکا بۆ تورکیا هەنگاوێکە بۆ پچراندنی پەیوەندی وزەی بەهێزی ڕووسیا لەگەڵ ئەوروپا چونکە تاکە ڕێگە پەیوەندی وزەی ڕووسیا و ئەوروپا بۆرییەکانی تورکستریم و بلو ستریمە. پچرانی ئەو بۆریانە زیانێکی گەورە بە مۆسکۆ دەگەیێنێت.
جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەنقەرە هەوڵدەدات سیاسەتێکی هاوسەنگ لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ واشنتۆن و مۆسکۆ دابمەزرێنێت، بەڵام دووبارە دەستپیشخەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ تورکیا و داوای نەکڕینی نەوت و غاز لە رووسیا بووە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکانی سیاسەتی وزە لە نیوان هەردوو وڵات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment