تورکیا: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی خاوی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە تورکیە

نوچە نێت

ئەلپارسلان بەیرەکتار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەیامی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتە كۆگاكانی بەندەری جەیهان، هەناردەكردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی خاوی عێراق- تورکیا دەستیپێکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە (27/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لە تۆری کۆمەڵایەتی لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند، بەفەرمی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بۆری نەوتی خاوی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە.

بایرەکتار لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی لە (6)ـی شوباتی (2023) ڕوویاندا و لەلایەن کۆمپانیای بۆتاشەوە لە (4)ـی تشرینی یەکەمی (2023) رۆیشتنی نەوت لە بۆری نەوتی عێراق- تورکیا بەشێوەیەکی کاتی وەستێندرا."

وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (7:07) خولەک ڕۆیشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بۆری نەوتی خاوی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە."

جێگەی ئاماژە پێدانە، نەوتی هەرێمی کوردستان دوای دوو دوو ساڵ ڕاگرتنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی بازارەکانی جیهان کرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین