ئەمەریكا: دژ بە میلیشیاكانی عێراق دەوەستینەوە و بەرژەوەندییەكانمان دەپارێزین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

واشنتۆن بە تووندی لەسەر گرووپە میلیشیاکانی عێراق کە سەر بە ئێران هاتە دەنگ و دەڵێت، "هەوڵی زیاتر و چرتر دەگرینە بەر بەرامبەریان و هەموو بەرژەوەندییەکانمان لە عێراق دەپارێزین".

ڕۆژی شەممە (2025/9/27) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەمەریکا بە ئاشکرا باس لەم گرووپانە دەکات کە لە عێراق جموچۆڵەکانیان دەکەن و لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و دووپاتی دەکاتەوە، "چەندین دەیەیە ئەم گرووپانە ئەمەریکییەکان دەکەنە ئامانج لە پێناو پاڵپشتی کردن لە بەرژەوەندییەکانی ئێران، هەنگاوی جیاواز بەرامبەر ئەمەریکییەکان دەگرنە بەر تاوەکو برەو بە بەرژەوەندییەکانی ئێران بدەن و بەرەوپێشەوەی ببەن 

بۆ پشتڕاستکردنەوەی زیاتری قسەکان واشنتۆن نموونە دەهێنێتەوە و ڕایدەگەیێنێت، لە کاتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کە لە تشرینی یەکەمی (2023)وە دەستیپێکردووە، ژمارەیەک لەو گروپانە لە ڕێگەی مووشەکی جۆراوجۆر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق نزیک دەبوونەوە و پشتیوانی ڕوونی خۆیان بۆ چەکدارانی حەماس نیشان دەدا.

وەک ئاشکرایە پێشتر ئەمەریکا چوار گرووپی شیعەی سەر بە ئێرانی لە عێراق وەک رێکخراوی تیرۆریستی بیانی دەستنیشان کردبوو، بەردەوام دژایەتی ئەم وڵاتەشی بەرامبەریان دووپات دەکردەوە.

میلیشیاکانی عێراق، گرووپی شیعە، واشنتۆن، دژایەتی 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین