هەنگاریا بە توندی وەڵامی سەرۆكی ئۆكراینا دەداتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای ئەوەی سەرۆکی ئۆکراینا بانگەشەی سیخوری کرد بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن هەنگاریاوە، هەنگاریا تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دەڵێت، "زیلینسکی هەموو هەوڵێک دەدات دژی هەنگاریا".

ڕۆژی شەممە (2025/9/27) ماڵپەڕی (CNA) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "هیچ وڵاتێک ناتوانێت سیخوڕی بەسەر وڵاتەکەماندا بکات و ڕێگە بە هەنگاوێکی لەم شێوەیە نادەین". زیلینسکی دەشڵێت، "لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سیخوڕی ئاسمانی بەسەر ئۆکراینا کراوە و سەرەوەری وڵات پێشێل کراوە".

زێلینسکی باسی لەوەش کردووە، "ئەگەری زۆرە ئەم هەنگاوانەی سیخوڕێکردن لەلایەن هەنگاریاوە ئەنجام درابێت، بەڵام هەموو ڕێگرییەک دەکەین لە هەنگاوی لەم شێوەیە و به‌دواداچوونی چر دەکەین بۆ ئەم پرسە لە ڕۆژانی داهاتوودا".

لەبەرامبەردا هەنگاریا هەموو جۆرە هەنگاوێکی لەم شێوەیە ڕەتدەکاتەوە و وتەکانی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بە تۆمەت ناودەبات.

سیخوڕێکردن، هەنگاریا، تۆمەت، زیلینسکی 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین