ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا، فرۆشتنی ژمارەیەك مۆڵكی كۆمپانیاكەی شاسوار عەبدوالوحید بە ناوی كۆمپانیای چاڤی ڕایگەیاند، كە ژمارەیان (60) موڵك دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (28/ئەیلوول/2025) وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەبەرواری (5-10-2025) کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پڕۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی ( کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری - هاوپشکی تایبەت ) لەبەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوە دەچێت کە ژمارەیان (60) موڵکە، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان کە بڕەکەی (91) ملیار و (760) ملیۆن و (660) هەزار و (350) دینارە و سەرجەم موڵکەکانیش بەیەک پاکێج دەفرۆشرێن.

هەروەها دەشڵێت، "بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتمان بەشدار دەبێت لە پڕۆسەی زیادکردنەکە، هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداری لە پڕۆسەی زیادکردنەکەدا بکات، دەتوانێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری و ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان."

تێبینی؛ لیستی سەرجەم موڵکەکان هاوپێچە کە تیایدا بەخشتەیەک کە ناوی سەرجەم موڵکەکان و ڕوبەروو ژمارەی تۆمارەکانیان ڕوون کراوەتەوە.

 

68d919f91e047_11111111.jpg
68d91a0a09ed1_2222222.jpg
68d91a1abb9a7_33333333.jpg
68d91a2d73b0e_4444444.jpg

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین