سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەنگی کوردستان له‌گه‌ڵ گیانفیدایى و قوربانیدانى پێشمه‌رگه‌ ڕووبه‌ڕووى سته‌م بووه‌ته‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات و دەڵێت، "له‌ یادى (62) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ئیزگه‌ى ده‌نگى كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، هیواى له‌شساغى، سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم".

ڕۆژی یەکشەممە (2025/9/28) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى ده‌نگى كوردستان کرد و ڕایگەیاند، "جێى شانازییه‌ بۆ ده‌نگى كوردستان كه‌ به‌شێكه له‌ بیره‌وه‌ریى گشتیى گه‌لى كوردستان و تا ئه‌مڕۆ له‌ خزمه‌ت به‌رده‌وامه‌".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، "ده‌نگى كوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ گرنگه‌كانى سه‌ره‌تاى كارى میدیایى له‌ كوردستان، هه‌ر له‌ ڕۆژى دامه‌زراندییه‌وه‌ و به‌ درێژاییى شۆڕش، ده‌نگى دلێر و ڕه‌سه‌نى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان بووه‌".

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى ده‌نگى كوردستان

سڵاو و ڕێز

له‌ یادى (62) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ئیزگه‌ى ده‌نگى كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، هیواى له‌شساغى، سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.

ده‌نگى كوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ گرنگه‌كانى سه‌ره‌تاى كارى میدیایى له‌ كوردستان، هه‌ر له‌ ڕۆژى دامه‌زراندییه‌وه‌ و به‌ درێژاییى شۆڕش، ده‌نگى دلێر و ڕه‌سه‌نى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان بووه‌. له‌گه‌ڵ گیانفیدایى و قوربانیدانى پێشمه‌رگه‌، ڕووبه‌ڕووى سته‌م بووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین كادیرى دیار و به‌تواناى ڕاگه‌یاندنى پێگه‌یاندووه‌.

له‌ سه‌رده‌مى ئازادیشدا، به‌تایبه‌تى له‌ ساڵانى دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌، ڕۆڵى دیارى خۆى له‌ كارى میدیایى و ڕۆژنامه‌وانیدا گێڕاوه‌ و هه‌میشه‌ ئاماده‌یى هه‌بووه، بۆیه‌ جێى شانازییه‌ بۆ ده‌نگى كوردستان كه‌ به‌شێكه له‌ بیره‌وه‌ریى گشتیى گه‌لى كوردستان و تا ئه‌مڕۆ له‌ خزمه‌ت به‌رده‌وامه‌. 

به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه له‌ مێژوو و ئه‌رك و خزمه‌تى ده‌نگى كوردستان ده‌ڕوانین و هه‌ر سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین